تاوەکوو مەزلووم کۆبانی نەگەڕایەوە ناوخاکی سووریا زانیارییەکانمان بڵاو نەکردنەوە

بەشی سووریا- هەسەدە پشتڕاستی کردەوە لەکاتی هێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەکە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەرپرسی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند رۆژی هەینی 07-04-2023 لە کاتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە و بۆ سەلامەتیی ئەو تاوەکوو دەگاتەوە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، زانیارییەکانمان بڵاو نەکردنەوە.

 گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگەیەنراوەکەی پشتڕاستی کردەوە، "مەزڵووم کۆبانی سەلامەتە و گەڕاوەتەوە کوردستانی سووریا".

News Code 221238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha