هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردە کردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژوورێکی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق - سۆمۆ دروست دەکرێت کە "ئەرکیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ كردن لەسەر پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەتایبەت دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس لەبارەی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان سەردانی بەغدای كرد.

رۆژی هەینی لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و بەغدا، هەردوولا گەیشتونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی هاوبەش بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە لەمەودوا نەوتی هەرێم بەو نرخە دەفرۆشرێت كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) پێی دەفرۆشێت.

لای خۆیەوە فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند: لەماوەیەکی نزیکدا هەولێر و بەغدا دەگەنە رێککەوتن و ھەناردە کردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە بۆ دەرەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم ھەفتەیەش گفتووگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام دەبن.

هەروەها عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له‌ فه‌یسبووكى خۆى ئاشكرای كردووه‌، "قسەم لەگەڵ عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت‌ و بریکاری وەزارەت کرد، وتیان بە به‌رپرسانی هەرێممان وتوووە، مەیبەستنەوە بە سیاسەت ‌و پێکهێنانی حکوومەت، ئەمە بابەتێکی یاساییە، سۆمۆ نەوتی هەموو عێراق دەفرۆشێت، نەوتی هەرێمیش لەڕێگه‌ی سۆمۆوە دەفرۆشێت ‌و شایستەی هەرێم پارێزراوە".

News Code 221213

Your Comment

You are replying to: .
captcha