بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیا کورد لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی چوارگۆشەی نێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سووریا، به رۆژنامهی شەرق ئەلئەوسەت-ی راگهیاندووه: "لە نهبوونی بنهمایهک بۆ چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بۆ دۆخی سووریا هەر کۆدەنگییەک دەبێتە هۆی شەرعیەتدانی به داگیرکاری تورکیا و دانانی ئامانجی ساختە لەلایەن تورکیاوە و بەشداری کردنی کەسانی دیکە لەو بەرەنگاربوونەوەیدا".
بەدران چیا کورد جەختیشی لەوەکردەوە، ئەو کۆبوونەوانەی کە تورکیا بەشداری تێدا دەکات "پرۆژەی ئیدارەی خۆسەر دەکاتە ئامانج، هەروەها هەوڵێکی نوێ بۆ پاڵنانی سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی تر له ئارادایه".
ئهو بهرپرسهی کوردستانی سووریا باسی لهوهش كردووه: کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی مۆسکۆ لە چوارچێوەیەکی سەرەتاییدا دێت بۆ باش کردنی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرەیە، ئەوەش درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ئاستانەیە، بەڵام لە وەشانە سیاسییە نوێیەکەیدا دیمەشق لهجیاتی گرووپه چهكداره بەکرێگیراوەکان و دڵسۆزهكانی توركیا بهشداری پێدهكرێت".
بەدران چیا کورد ڕوونیشی كردهوه: "کۆبوونەوە گوماناوییەکانی لەوجۆرە ناتوانن چارەسەرێکی سیاسی بەدیبهێنن کە مافی هەموو سوورییەکان زامن بکات، بەڵکوو واقیعی ئێستا زیاتر ئاڵۆزتر دەکات، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕۆڵە تێکدەرانەی کە تورکیا ساڵانێکە لە سووریا دەیگێڕێت".
چیا کورد داوای لەحکوومەتی سووریاش کرد "دەرگای گفتوگۆی راستەقینە لەگەڵ هەموو لایهنه سووریاییەکان بکاتەوە، هەروەها پێویسته سووریا وڵاتێکی چالاک بێت و لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری ناوچەیی و جیهانیدا رۆڵی خۆی ببینێت، بۆ ئهوهش پێویستی بە تێپەڕاندنی قەیرانی ناوخۆیی هەیە"
Your Comment