بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردوو كێڵگەی نەوت لە گەرمیان و خۆرمەڵەی سنووری هەولێر بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 330 مێگاوات كارەبا كەمی كردووە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكردووە بەجۆرێک، لەئێستادا لە وێستگەی كارەبا لەگەرمیان كە بەغازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەم دەهێنێت 80 مێگاوات كارەبا كەمی كردووە و لە وێستگەی خۆرمەڵەش لە هەولێر بەبڕی 250 مێگاوات كارەبا كەمی كردوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، "بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا 330 مێگاوات لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمی كردووە و وەزارەتی كارەبا لە هەوڵدایە بەپشتبەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكاتەوە".
Your Comment