بەپێی هەواڵی کوردپررێس، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسداری ئیسلام "میلاد حەیدەری" کە یەکێک بوو لە ئەفسەر و راوێژکارانی سوپای پاسداران، لە هێرشێکی جەنایەتکارانەی ڕەژیمی زایۆنیدا لەناو جەرگەی دیمەشقی پایتەختی سووریا شەهید بوو.
لە راگەیەنراوەکەدش ئاماژەی بەوە کراوە "بێدەنگی و بێهەڵوێستی ناوەندە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی تاوان و هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی و پێشێل کردنی بەردەوامی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکانە، سەرکۆنە دەکەن، بێ گومانیش قەوارەی ئیسرائیلی تاوانبار وەڵامی ئەم تاوانە وەردەگرێت".
Your Comment