-
ئیبراهیم کاڵن كرایه سهرۆكى دهزگاى ههواڵگریی تورکیا
بەشی تورکیا- ئیبراهیم كاڵن وتهبێژى پێشووى سهرۆكایهتى كۆمارى توركیا، لهلایهن ئهردۆغانهوه كرایه سهرۆكى دهزگاى ههواڵگرى ئهو وڵاته.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهری سووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهریی هەرێمی کوردستان سووک دەبێت.
-
یاساناسێکی هەرێم ڕەخنەی توند لە دادگاکانی کوردستان دەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شارەزای یاسایی و دەستوری رایدەگەیەنێت ئەگەر دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێم تۆزێک سەربەخۆیی بمایە و نەبوایەتە ئامڕازی دەستی حزب؛ خەڵک پەنای نەدەبردە بەر دادگاكانی دەرەوە.
-
ئاسایشی هەسەدە لە گوندەواری قامشلۆ گەمارۆی بازگەیەکی حکوومەتی سووریای دا
بەشی سووریا- لە وەڵامی گەمارۆدانی گەڕەکە زۆرینە کوردەکان لە حەڵەب و ناوچەی کامپەکانی ئاوارەکانی عەفرین لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی سووریاوە، ئاسایشی ڕۆژاوا بازگەیەکی حکوومەتی سووریای گەمارۆ دا.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی جارێکی تر دۆخی هەرێم ئاڵۆز دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتیی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە کارێکی باش نەبووە.
-
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕابگرێت
بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕابگرێت، کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا هەیە.
-
لەم مانگەدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لە ئەستانە بەڕێوە دەچێت
بەشی سووریا- کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لەم مانگەدا، لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەدەچێت.
-
لە تورکیا پاش ۱۶ مانگ بۆ یەکەمین جار رێژەی هەڵاوسان بۆ خوار ۴۰٪ دابەزی
بەشی تورکیا- دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ۳۹.۵۹٪ دابەزیوە.
-
هاوسەرۆکانی هەدەپە پۆستەکانیان ڕادەست دەکەن
بەشی تورکیا- میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان رایانگەیاند، لە کۆنگرەی ئەمجارەدا خۆیان بەربژێر ناکەن.
-
یاریدەدەری سەرۆککۆمار و سێ وەزیری کابینەی نوێی تورکیا کوردن
بەشی تورکیا- دوای ڕاگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەتەکەی تورکیا دەرکەوت یاریدەدەری سەرۆک کۆمار و سێ لە وەزیرانی کابینەکەی بە رەچەڵەک کوردن.
-
مەسروور بارزانی و باڵیۆزی سوید بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
-
تورکیا و سوید هەوڵی دەستگیر کردن و دادگایی کردنی کوردەکان دەدەن
بەشی جیهان- پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە ستۆکهۆڵم دژ بە هەنگاوەکانی حکوومەتی سوید بۆ بەئەندامبوون لە "ناتۆ" هێزە ئەمنیەکان هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیە کوردانە ئەنجام دا کە لەلایەن تورکیاوە داواکراون.
-
مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.
-
ناتۆ:
سوید زۆربەی داواکارییەکانی تورکیا بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ جێبەجێ کردووە
بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، سوید یاسای دژەتیرۆری دەرکردووە و جێبەجێی دەکات.
-
بەرپرسانی کوردستانی سووریا ۵۰ چەکدار و ۱۷۰ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
بەشی سووریا- ۵۰ تیرۆرستی داعش و ۱۷۰ زیندانی دیكەی كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوەكە لە كەمپی هۆڵەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە.
-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە.
-
كابینەی 67ی حكوومەتی توركیا ڕاگەیێندرا
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا کابینەی 67ەمین حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ناوی سەرجەم وەزیرە نوێیەکانیشی بڵاو کردەوە.
-
لە ئیستانبوڵ حەوت گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران
بەشی تورکیا- لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا 7 گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بهشداری له رێوڕهسمی دهستبهکاربوونی ئەردۆغان گهیشته ئهنقهره
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ بهشداری له رێوڕهسمی دهستبهکاربوونی سهرکۆماری تورکیا، ڕهجهب تهییب ئهردۆغان گهیشته ئهنقهره.
-
ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی HIMARS لە کوردستانی سووریا جێگیر دەکات
بەشی جیهان- ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە کە سیستەمی مووشەکیی هیمارسی لە کوردستانی سووریا جێگیر کردووە.
-
پۆلیسی سوید ڕێگری لە گردبوونەوەی لایەنگرانی PKK ناکات
بەشی جیهان- پۆلیسی سوید ڕێگەیداوە سەرەڕای پەسەند کردنی یاسای نوێی دژەتیرۆریزم بۆ سنووردار کردنی چالاکی دەربڕینی لایەنگرانی پەکەکە لەو وڵاتە، هەموو خۆپیشاندەرانی نەیاری پەرەسەندنی ناتۆ لە بەیانی یەکشەممە، لەوان لایەنگرانی پەکەکە دەپارێزێت.
-
سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان:
ناکۆکیی پارتی و یەکێتی هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردن و ئاماری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی بوو.
-
وەزیری نەوتی عێراق:
بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ تورکیا
بەشی جیهان- وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشكرا كرد.
-
بەڕێوەبەری گومرکی ئێران:
پێنج لەسەدی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران رایگەیاند: 5٪ـی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات و هەناردەی ئێران بۆ عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
-
پەرلەمانی نوێی تورکیا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دا
بەشی تورکیا- یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی توركیا بە سەرۆكایەتی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە بەڕێوە چوو.
-
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە:
پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی
بەشی کرماشان- لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە؛ پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ کردنەوەی مەرزی شۆشمێ دەربڕی
-
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر سنووری برادۆست
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێی ناوچەی برادۆستیان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومان کرد.
-
هەرێمی کوردستان بەبێ کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆر ۴۰%ی داهاتە نەوتییەکانی لەدەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پرۆژەیاسای بوودجەدا هەردوو کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆری لەدەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەندەوە، بەرهەمی ئەم دوو کێڵگەیە رێژەی ۴۰%ی تێکڕای نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستان پێکدەهێنن، واتا لە کۆی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، نزیکەی ۱۶۰ هەزار بەرمیل لەم دوو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێن.
-
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرەکانی، بۆ تاوتوێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی CHP دەستیان لەکار کێشایەوە
بەشی تورکیا- سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی CHP نامەی دەست لەکار کشانەوەیان دایە کلیچدارئۆغڵۆ.