سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی CHP دەستیان لەکار کێشایەوە

بەشی تورکیا- سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی CHP نامەی دەست لەکار کشانەوەیان دایە کلیچدارئۆغڵۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەم کۆبوونەوەیان دوای شکستهێنان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا، سەرجەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی گەلی کۆماریی (CHP) دەستیان لەکار کێشایەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە کە کەمال کلیچدارئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکە و کاندیدی شکستخواردووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، سەرۆکایەتی دەکرد، ماوەی 4 کاتژمێری خایاند، تێیدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی‌ و نەخشەڕێگای داهاتووی پارتەکە.

جەھەپە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری دەوڵەتی هاوچەرخی تورکیاوە دامەزرێندراوە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک پارتی تردا بەشداری کرد.

کاندیدی ئەم پارتە (کلیچدارئۆغلو) توانی بۆ جاری یەکەم لە هەڵبژاردندا ئەردۆغان ڕابکێشێتە گەڕی دووەمەوە، بەڵام سەرباری پاڵپشتی پارتی دیموکراتی گەلان لە ژێر ناوی پارتی چەپی سەوز، وەکوو نوێنەری زۆرینەی کورد، لە گەڕی دووەمدا لەبەرامبەر ئەردۆغان شکستی هێنا.

News Code 221569

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha