ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕابگرێت

بەشی جیهان- یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە تورکیا کرد هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا ڕابگرێت، کە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریکا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا سترۆڵ، یاریدەدەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری جەی ئێن ئێس، ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ناسەقامگیریی لێ‌دەکەوێتەوە.

تورکیا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە هۆی دژایەتیی ئەمریکا و ڕووسیاوە نەیتوانیوە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە دژی کوردەکانی سووریا ئەنجام بدات، ڕووی لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کوردەکانی سووریا کردووە.

دانا سترۆڵ، بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشانە بنەبڕ کردنی داعش لە سووریا دوا دەخات.

هاوکات هۆشداریشی دا کە ئەم هێرشانە ژیانی سەربازانی ئەمریکی لەو ناوچانە خستووەتە مەترسییەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادایە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە داوای کرد ئەم چەشنە هەڵمەتانەی تورکیا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا، ڕابگیردرێت.

News Code 221593

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha