بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم لەتیف مستەفا شارەزای یاسایی و دەستوری رایگەیاندووە: "خۆیان بە سیاسی دەکەن، سووکی دەکەن، ئینجا پێیان عەیبە باسی بکەن، دەسەڵاتێکی دادوەری ئاوا بە سیاسی کرا و ئەسڵەن هەر عەیبە و شوورەییە لە هەرێمی کوردستان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری تۆزێک سەربەخۆیی بمایە و بە یاسا کاری بکردایە و نەبوایەتە ئامڕازی دەستی حزب و تۆزقاڵیک جێگەی ئومێدی خەڵک بوایە، خەڵک پەنای نەدەبردە بەر دادگاکانی دەرەوەی هەرێم".
Your Comment