لە ئیستانبوڵ حەوت گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران

بەشی تورکیا- لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە ئۆپەراسیۆنێکدا 7 گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ ١٢ ناونیشان لە 7 ناوچەیان لە ئیستانبوڵ دەستنیشان کرد کە دەرکەوتووە ئەو تۆمەتبارانەی لێ دەمێننەوە کە چالاکی بۆ داعش ئەنجام دەدەن.

پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا حەوت گومانلێکرا دەستگیر کران و دەستگیرکراوەکان بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانیان برانە ئاسایشی ئیستانبوڵ.

News Code 221581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha