بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌فدێکى یه‌کێتى به سه‌رۆکایه‌تى سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە و ئه‌ندامێتى سالار لالە سەرحەد سه‌ردانى عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستانیان کرد له شارى هه‌ولێ رو دواى کۆبوونه‌وه‌که‌شیان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌لى باپیر وتى: "له کۆبوونه‌وه‌که‌ماندا هه‌م په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى و هه‌میش باسى ئه‌و کێشانه‌مان کرد که له هه‌رێم و عێراقیش هاتوونه پێش".
ناوبراو وتیشى، "هه‌میشه وتوومانه، "ئه‌گه‌ر له ڕابردوو شتێکى باش بۆ کورد کرابێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامى یه‌کده‌نگیمان بووه، هه‌ر زیانێکیش به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ییه‌وه بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆحیه‌تى یه‌کتر قبووڵ کردن له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وایکردوه هێز و پێزمان له‌چاوى خه‌ڵکى دیکه‌شدا نه‌مێنێت".
عه‌لى باپیر په‌یامێکى ئاراسته‌ى ئه‌و لایه‌نانه کرد‌و وتى: "هه‌ندێکیان لهکهوڵى خۆیان ده‌رچوون، پێویسته ئه‌وانه زوو به‌ئاگابێنه‌وه و چیتر چاویان له‌وه نه‌بێت ملیاره دۆلار له‌سه‌ر یه‌ک بنێن و چاویان خه‌ڵکى نه‌بینێت".
لاى خۆیشیه‌وه سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ڕایگه‌یاند: "باره‌گاى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ماڵى دوهممانه و مامۆستاش یه‌کێکه لهوسهرکردانهى ئه‌وه‌ى له دڵیه‌تى له‌سه‌ر زاریهتى، هه‌روه‌ها مامۆستا خه‌سڵه‌تێکى گرنگى هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه سهختانهو شاره‌زاییه‌کى باشى هه‌یه".
نه‌یشارده‌وه، "خۆمان هۆکارین بۆ ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌رکرد، ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕانایه سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕێکه‌وتنیان بکردایه، ئه‌و بڕیاره‌ش له به‌غداوه ده‌رنه‌ده‌چوو".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانى به‌ڕێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى دژه‌تیرۆرى یه‌کێتى په‌یوه‌ست به‌که‌یسى هاوکار جافه‌وه، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وتى، "خه‌جاڵه‌تى ده‌کێشم باسى بڕیاره‌که‌ى دوێنێى دادگا بکه‌م، دادگاى هه‌ولێر سیاسیه، زۆر شتمان بێ که‌ڵک کردوه، به‌م جۆره بڕیاره‌شى دوێنێ ده‌رچوو، پرسى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش سووک ده‌که‌ین".
ئه‌وه‌شى وت: "کاک کۆسره‌ت و مسته‌فا سه‌ید قادر ئه‌وانه بڕیارى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه، پێشتر کاک کۆسره‌ت و ئێستاش مسته‌فاى سه‌ید قادر هه‌ردووکیان جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانن، ئیتر ئه‌م بڕیاره واتاى چى هه‌یه؟".
هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى وتى: "وه‌ڵا دهسهتێکى دادوه‌رى ئاوا ده‌سته‌مۆکراو، ئه‌سڵه‌ن عه‌یبه بوونی له‌ناو هه‌رێمى کوردستاندا".
Your Comment