سوید زۆربەی داواکارییەکانی تورکیا بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ جێبەجێ کردووە

بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، سوید یاسای دژەتیرۆری دەرکردووە و جێبەجێی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ین ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ سەردانی تورکیا کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە کۆ بووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان بەرهەمدار بووە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، تورکیا رۆڵی گرنگی لە هاوپەیمانی ناتۆدا هەیە، بەڵام هیچ وڵاتێک هێندەی تورکیا مەترسی تیرۆری لەسەر نییە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سوید یاسای دژەتیرۆری دەرکردووە و جێبەجێ دەکات، زۆرینەی داواکاری تورکیاشی جێبەجێ کردووە و دەبێت ببێتە ئەندامی ناتۆ، سوید ناتۆ بەهێز دەکات.

News Code 221585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha