بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە وتارێکدا کابینەی نوێی حکوومەتەکەی راگەیاند و جەختیشی کردەوە، "تورکیا ئەمڕۆ بەهێزە لە دوێنێ، هەموو هەوڵێکیشمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەت کردنی تەواوی تورکیا و بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان دەکەین".
ئەردۆغان ئاشکراشی کرد: "رۆژی سێشەممە 6ی 6ی 2023 یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا دەکرێت".
وەزیرەکانی کابینەی نوێی تورکیا پێکهاتوون لە: جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆک کۆمار، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڤێدات ئیشکهان وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی، عوسمان ئاسکن باک وەزیری وەرزش و لاوان، ئیبراهیم یوماکڵی وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، محەمەد شیشمەک وەزیری گەنجینە و دارایی، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی.
هەروەها، یەڵماز تونج وەزیری داد، ماهینور ئۆزدەمیر گۆگتاش وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، عەلی یاریلیکایا وەزیری ناوخۆ، عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی، ئاڵپارسان بایراکتار وەزیری وەزیری وزە و سامانە سروشتیەکان محەمەد نوری ئەزۆ وەزیری کلتور و گەشتیاری، یوسف تەکین وەزیری پەروەردە، محەمەد ئۆزدەکی وەزیری ژینگە و شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا.
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا کابینەی 67ەمین حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و ناوی سەرجەم وەزیرە نوێیەکانیشی بڵاو کردەوە.
News Code 221582
Your Comment