یاریدەدەری سەرۆککۆمار و سێ وەزیری کابینەی نوێی تورکیا کوردن

بەشی تورکیا- دوای ڕاگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەتەکەی تورکیا دەرکەوت یاریدەدەری سەرۆک کۆمار و سێ لە وەزیرانی کابینەکەی بە رەچەڵەک کوردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ۲۸ـی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، رۆژی شەممە ۳-۶-۲۰۲۳ لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، پاشان کاژێر ۲۲:۰۰ـی هەمان رۆژ کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ئاشکرا کرد. 
 لە کابینەکەی ئەردۆغاندا چوار کوردن هەن، ئەوانیش یاریدەدەری سەرۆککۆمار و سێ وەزیرن.
جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار، خەڵکی پارێزگای چەولیگ-ی کوردستانی تورکیا، یڵماز پێشتر وەزیری گەشەپێدان بووە.
محەممەد شیمشەک، کە پۆستی وەزیری گەنجینە و دارایی وەرگرتووە، خەڵکی پارێزگای ئێلیه-ی کوردستانی تورکیایە.
فەخرەدین کۆجا کە لە کابینەی پێشوودا وەزیری تەندروستی بوو، لە پۆستەکەی خۆیدا مایەوە، هاکان فیدان کە ماوەی ۱۳ ساڵە راوێژکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) بوو، وەکو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستنیشان کراون. 
هەرچەندە هاکان فیدان لە ئەنقەرە لەدایک بووە، بەڵام باس لەوە دەکرێ خەڵکی پارێزگای وانە لە کوردستانی تورکیا.
لە کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیادا تەنیا یەک وەزیری ژن هەیە. هەروەها یەکێک لە وەزیرەکانیش لە دایکبووی شاری مێردینە؛ واتا ۲۲٪ی ئەندامانی کابینەی نوێی تورکیا کوردن.

News Code 221589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha