-
سینەم محەمەد نوێنەری MSD لە واشنتۆن:
لەم بارودۆخەدا ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند دیدارێکیاندا لەگەڵ کۆنگرێسمانەکان لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم کاتەدا ئەستەمە.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی NBCی ئەمریکی:
پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە
بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBCی ئەمەریکی ڕایگەیاند، ئێستە هەڕەشەکان گۆڕاون و پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
-
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە:
تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات
بەشی جیهان- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم هاوکاریان بکەن و بەشدار بن لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بڕیارە دژ بە پەکەکە ئەنجامی دەدات.
-
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە گرینگە
بەشی جیهان- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێن دراوە سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.
-
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەمریکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ بوونەوە.
-
وەزیری دهرهوهی تورکیا:
دهتوانین دهستبهرداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئهگهر خۆیان له پەکەکە دووربخهنهوه
بەشی تورکیا- وەزیری دهرهوهی تورکیا ڕایدهگهیهنێت، ئامادهن گهمارۆکانیان لهسهر فڕۆکهخانهی سلێمانی ههڵبگرن و گهشتهکان دهستپێبکهنهوه، ئهگهر یهکێتی هاوکاریهکانی بۆ پهکهکه ڕابگرێت.
-
مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی:
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
بەشی جیهان- مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
-
ماریا زاخارۆڤا:
ڕووسیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی سووریا لە بوونی هەموو بیانییەک بەدووربێت
بەشی سووریا- وتهبێژى وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دهڵێت: "هەموو هەوڵێک دهدهین بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئهو وڵاته".
-
ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۳
بەشی جیهان- بهگوێرهی ئامارێکی ڕێکخراوی (CPT) ئەمریکی، لە ساڵی ۲۰۲۳دا تورکیا ۱۵۴۸ جار و ئێران ۱۰۱ جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
-
مایکڵ ڕۆبن:
لە ئەمریکا لەسەر مەسعوود بارزانی و کوڕەکانی سکاڵا تۆمار کراوە
بەشی جیهان- نووسەرێکی بەناوبانگ ڕایدەگەیەنێت لە دادگای ئەمریکا سکاڵا لەسەر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کوڕەکانی تۆمار کرا.
-
ڕۆژنامەی العربی لەندەن:
تورکیا دەیەوێت لەپرسی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک یەکێتی پەراوێز بخات
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی العرب-ی چاپی لەندەن دەڵێت، لە سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، باس لە پەراوێزخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک و ئەنجومەنی پارێزگاکەی کراوە.
-
نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى نهرويج دۆخى سياسى و ئهمنيى عێراق تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان، پێشوازى له ئيسپن ليندباک، باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق کرد.
-
پەیوەست بە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتن
بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەرێوەبەری جێبەجێکاری پرسی پێشمەرگە و لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن کە پەیوەستە بە چاکسازییەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوتی هەرێمی کوردستان:
کۆمپانیا نەوتییەکان هانا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دەبەن
بەشی جیهان- کۆمهڵهی پیشهسازی نهوتی هەرێمی کوردستان داوا له بهرپرسانی ئهمریکی دهکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوت گوشار لەسەر بەغدا دروست بکەن.
-
مهزڵووم كۆبانێ سهركۆنهی هێرشەکەی سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن دەکات
بەشی سووریا- فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات لهبارهی هێرشكردنه سهر هێزهكانی ئهمریكا له سنووری ئوردن هاتە دەنگ.
-
مەسروور بارزانی:
هەرێمی کوردستان هەرگیز مایەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ هیچ لایەک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایگهیاند، حکوومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە و ناحەزان هەوڵیانداوە بە هەموو شێوەیەک، کێشە و ئاستەنگ بۆ پێشکەوتنی و ئاوەدانیی و سەقامگیریی کوردستان دروست بکەن.
-
ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی F-16 لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لە یاسادەنەرانی ئەمریکی پشتگیرییان کرد لە فرۆشتی نەوەی نوێی فڕۆکەی جەنگیی ئیف 16 بە تورکیا ئەوەش پاش ڕازی بوونی تورکیا بە ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە نیگەرانن لەوەی کە ئەنقەرە ئەو فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت.
-
نوێنەری تایبەتی پووتین بۆ کاروباری سووریا:
ئەمریکا ڕێگری لە دانوستانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی سووریا دەکات
بەشی جیهان- نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا پێیوایە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا عێراق جێبهێڵن، لە سووریاش دەچنە دەرەوە.
-
وتهبێژی پنتاگۆن:
هیچ زانیارییهکم لهبارهی پلانی کشانهوهی هێزهکانی وڵاتهکهم نییه له سووریا
بەشی سووریا- وتهبێژی وهزارهتی بهرگریی ئهمریکا ڕایدهگهیهنێت: "سهرنجمان لهسهر تێکشکاندنی داعشه، لهبارهی پرسی سووریا لە ناوچەکە هیچ شتێک نییە باسی بکهم".
-
مهسروور بارزانی:
ئەو هێرشانە دەکرێتە سەر هەرێم هەوڵی نەیارانمانە بۆ نەهێشتنی ئەم قەوارەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان پهیامێک لهبارهی هێرش و پهلامارهکانی ئهم دواییهی سهر ههرێمی کوردستان بڵاو کردهوه و جهختی کردهوه که تهنیا به لێدوان و شهرمهزارکردن کۆتای بهم هێرشانه نایێت.
-
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ۶۷ لەسەدی کارەبای هەرێمی کوردستانی بڕی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردووی کۆرمۆر، ڕێژەی ۶۷%ی کارەبای هەرێم بڕاوە و پێدانی کارەبا بە مووسڵ و کەرکووک سفر بووەتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا یارمهتیدهر دهبێت بۆ پاراستنی سهقامگیری و سهروهریی وڵات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی رایگهیاند، ههرێمی كوردستان پێشوازی له ڕێكهوتنی نێوان عێراق و ئهمریكا دهكات بۆ دهستپێكردنهوهی كارهكانی كۆمیتهی باڵای سهربازیی نێوانیان.
-
عێراق و ئەمریکا داڕشتنی خشتەیەکی زەمەنییان لەبارەی ماوەی مانەوەی هاوپەیمانان واژۆ کرد
بەشی جیهان- عێراق و ئەمریكا رێككەوتن بۆ داڕشتنی خشتەیەكی زەمەنی بۆ دیاریكردنی ماوەی مانەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
-
کۆشکی سپی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F16 بە تورکیا هەڵدەکات
بەشی جیهان- ئیدارەی ئەمریکائاماژەی بەوەدا کە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە ئەنقەرە لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی نەتەوەیی ئەمریکا و تورکیا و هاوپەیمانانی ناتۆ دەگونجێت.
-
بۆ پێدانی گرێبەست؛ ستافی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەرتیل لە بەڵێندەران وەردەگرن
بەشی جیهان- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە بۆ ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی قسەیان کردووە، کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە پارەیەکی زۆر لە وڵاتەکە دیار نەماوە.
-
پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسای تایبەت بە ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد
بەشی تورکیا- پڕۆژە یاسای تایبەت بە خواستی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا، ئەمەش دوای ٢٠ مانگ لە دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و ستۆکھۆڵم لەو بارەیەوە.
-
دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە:
کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
بەشی سووریا- هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
-
ئەمریکا کەرەستەی نوێی سەربازی دەباتە کوردستانی سووریا
بەشی جیهان- ئەمریكا هێزی نوێ و كەرەستەی سەربازی ڕەوانەی بنكەكانیان لە كوردستانی سووریا دەكات.
-
کۆمپانیای نەوتی TAQA ههرێمی کوردستان جێدههێڵێت
بەشی جیهان- کۆمپانیای وزهی نیشتیمانی ئهبووزهبی (TAQA) ڕێککهوتنێکی لهگهڵ کۆمپانیای جهنهراڵ ئێشکلۆریشن پارتنهرز ئهنجامدا بۆ فرۆشتنی تهواوی پشکهکانی له کێڵگهی نهوتی ئهتروش له ههرێمی کوردستانی عێراق و جێهێشتنی.