بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی کوردستان له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگ، کێشه‌ی نه‌ناردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی عێراق و چاره‌سه‌رنه‌کردنی پرسی شایسته داراییه‌کانی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، هه‌رێمی کوردستانی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی دارایی کردوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا هه‌رێم هاوپه‌یمانێکی ئه‌مریکایه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا".
ئهیپکۆر له نامه‌که‌یدا که ئاڕاسته‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکای کردووه، داوایکردووه، حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق ناچار بکات ده‌ست به هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "داوای یارمه‌تی به‌په‌له‌تان لێده‌که‌ین هانی حکوومه‌تی فیدراڵی عێراق بده‌ن به‌خێرایی کێشه‌ی وه‌ستانی هه‌نارده‌کردنی زیاتر له رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ بازاڕه‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر بکات".
ئهیپکۆر باسی له‌وه‌ش کردووه، "کۆشکی سپی بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کردووه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتن بکات، ئێمه داواتان لێده‌که‌ین ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ناچاربکه‌ن رێگه به کۆمپانیا نه‌وتییه ئه‌مریکییه‌کان و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشه‌سازیی نه‌وتی کوردستان بدات ئازادانه نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن و هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهانی بکه‌ن".
ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه، ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا زیانی قورسی گه‌یاندووه به سه‌قامگیری و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان و پێویسته هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
Your Comment