بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم كۆبانێ له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویه‌تی، "ئێمە ئەو هێرشە سه‌ركۆنه دەکەین کە بنکەیەکی ئەمریکی لە ئوردن کردە ئامانج، لە دڵەوە سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری ئەو سەربازە ئەمریکییانە ده‌نێرین کە گیانیان لەدەستدا، هیوای زو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌كردووه، "هاوبەشی خۆمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ده‌رده‌بڕن و "دووپاتیدەکەینەوە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری یان بڵاوکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا بە توندی ڕەتدەکەینەوە لە کاتێکدا ئێمە سەرنجمان لەسەر ئاسایشی ناوچەیه".
Your Comment