بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا په‌يوه‌ندييه‌کانى نه‌رويج له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، گفتوگۆکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دۆخى شنگال، تاوتوێ کران.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا کرده‌وه که عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌توانن سوود له پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌کانى نه‌رويج وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون که پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت. باڵيۆزی نه‌رويج دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت".
وەکوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت ته‌وه‌رێکى دیکەی کۆبوونەوەکە، ده‌ر‌هاويشته و لێکه‌وته‌کانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆکراینا و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش بووە.
Your Comment