عێراق
-
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
ئەگەر یەکگرتوو نەبین هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێم هۆشداری لهبارهی دۆخی ههرێمی کوردستان دهدات و رایدهگهیهنێت، ئەگەر یەکگرتوو نەبین، دەدۆڕێین و رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە.
-
مەسروور بارزانی:
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بارەگاکانی پارتیەوە گاڵتەجاڕییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی گاڵتەجاڕییە."
-
دادگای فیدراڵی ڕادەست کردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەرکووک ڕاگرت
بەشی عێراق- دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک.
-
بەردی بناغەی هێڵی ئاسنی ئێران لەگەڵ عێراق دادەنرێت
بەشی ئێران- سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران گەیشتە دەروازەی سنووری شەلەمچە.
-
عەلی حەمەساڵح:
عێراق دەڵێت داهاتی ناوخۆی هەرێم ۳۰۸ ملیار دینارە و لە بوودجەی دەبڕین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵەی کوشندەی حکوومەتی هەرێم زیادکردنی باج و ڕسوومات بوو لەسەرشانی خەڵک چوونکە عێراق دەڵێت، داهاتی ناوخۆتان ۳۰۸ ملیار دینارە لە پشکی هەرێم دەبڕین".
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
۲۸ی خەرمانان مۆڵەتی چەکداماڵین لە گرووپە نەیارەکانی ئێران لە عێراق کۆتایی دێت
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عێراق پابەندبووە تا کۆتایی مانگی ۹ گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە وڵاتەکەیدا له چهک دابماڵێت.
-
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی تایبەت بۆ کوردپرێس:
داوامان لە وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کێشەی پەکەکە لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت و نەهێندرێتە ناو خاکی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی حزبەکەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کوردپرێسی وت: پرسی زۆر لەوان بابەتی ئاو و وزە و پرسە ئەمنییەکان لەو دیدارەدا باسی لەسەر کرا و ئێمە وەکوو یەکگرتووی ئیسلامی داوامان کرد کە کێشەکانی ناوخۆی تورکیا نەهێندرێتە ناو خاکی ئێمە و لە پرسی پەکەکەدا ئەم کێشە دەبێت لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت.
-
بارزانی و مارک سترۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
-
سهرۆكى ههرێمى كوردستان و كونسولى گشتيى نوێى ئهمریکا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسولى گشتيى نوێى ئهمريكا له ههرێمى كوردستان کرد.
-
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە
بەشی تورکیا- ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم لهڕێگهى بۆریى توركیاوه دهستپێدهكاتهوه.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە هاوتا تورکەکەی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەزیری نەوتی عێراق لە توركیایە
بەشی تورکیا- وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لە ئەنقەرەیە.
-
مەسعوود بارزانی:
هەمیشە پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆ بووەوە.
-
هەر دوو باڵیۆزی ئێران و ژاپۆن لە بەغدا پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق كرد
بەشی ئێران- محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆ بوویەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنوور دەیکات هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێم و بەغدا بکات
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەدا دەیکات، هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
-
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:
پێویستە ناوچەی دژە فڕین لەنێوان عێراق و تورکیا ڕابگەیێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات لە ڕێی دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕینەوە، کار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکرێت.
-
رێکخراوێکی ئەمریکی:
تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە
بەشی جیهان- رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەمساڵ تورکیا ۸۲ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و بەگشتی ۶۴ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
حزبە کوردییەکان لە هاوکێشەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کورد بەسێ هاوپەیمانێتی لە کەرکووک و شیعەکان بەسێ هاوپەیمانێتی گەورە و سوننەکانیش بە پێنچ هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن کە بڕیاڕە رۆژە ۱۸ کانونی یەکەم ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی:
تورکیا بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
بەشی تورکیا- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، توركیا چوار بنكەی سەربازیی نوێی لە خاکی عێراق دامەزراندووە و بەوەش بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
-
ئاژانسی ڕۆیتەرز:
ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، حکوومەتی هەرێمی تووشی تەنگژەیەکی گەورە کردووە
بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت ڕاگرتنی هەناردەی نەوت هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، حکوومەتی هەرێمی تووشی تەنگژەیەکی گەورە کردووە.
-
مەسروور بارزانی:
هیوادارین هەڵەکەی بەغدا لەبارەی کەنیسەی کلدانی راستبکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کاردینال لویس ساکۆ پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە مەترانەکان پێکهاتبون.
-
لێدوانە دژبەیەکەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێم لەبارەی بەغداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا مشتومڕی دروستکردووەتەوە، بەجۆرێک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری چەند بەرپرسێکییەوە هۆشداری داوە لە مامەڵەی نەرێنی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان و مەترسی خۆشی نیشانداوە، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ نیگەرانییەکی بەرامبەر بەغدا نییە.
-
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆ بوونەوە.
-
چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە سەر بوودجە و پشکی هەرێم کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانداری سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و لەبارەی پشکی هەرێم و یاسای بوودجەوە گفتووگۆیان کردووە.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکرد بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق دەستیکرد بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
-
هاکان فیدان؛ لینەی نهێنییەکانی ئەردۆغان یان کلیلداری داهاتووی تورکیا/ محەمەد هادیفەر
بەشی تورکیا- لەسەرەتای دەسەڵاتدارێتیی پارتی داد و گەشەپێدانەوە تاوەکوو ئێستا شایەتحاڵی ئامادەبوونی بەردەوام و هەندێک جاریش خۆشاردنەوەی ماناداری هاکان فیدان-ی تەمەن ۵۴ ساڵ وەزیری دەروەی نوێی تورکیا لە دەسەڵاتی سیاسیی ئەو وڵاتەداین.
-
پەیامی مەسروور بارزانی بۆ خەڵکی کفری/وەڵامی خەڵک و نوێنەری پێشووی پەرلەمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکی کفری، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستە کردن و ڕایگەیاند، بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم و دەڵێت: داواکارییەکانتانم پێگەیشتووە و لیژنەیەک بەزووی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان دەکات.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەی بوودجەی هەرێمی کوردستان پێکهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەر لەدوو رۆژ سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە پێکهێناوە.
-
محەمەد شیاع سوودانی:
هەڵوێستی عێراق پشتیوانی کردنە لە یەکێتیی خاکی سووریا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلان و مەترسییەکان کە زیان بە هەردوو وڵات دەگەیێنن، پێویستە.
-
سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان کردنی ناوچەی برادۆست
بەشی تورکیا- دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست دەکەن.