بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران و جەخت لە بەهێزترکردنی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە بەشێوەیەک لە ئاست پێداویستییەکانی دۆخەکە و داخوازییەکانی هاوڵاتییان بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوان کردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی جەختی لێکرایەوە.
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بافڵ تاڵەبانی وتی: "بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێم و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەوڵەکانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت".
Your Comment