پەیامی مەسروور بارزانی بۆ خەڵکی کفری/وەڵامی خەڵک و نوێنەری پێشووی پەرلەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوامی خەڵکی کفری، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستە کردن و ڕایگەیاند، بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم و دەڵێت: داواکارییەکانتانم پێگەیشتووە و لیژنەیەک بەزووی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەم شێوەیە:

"هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و  بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت. دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".

لە وەڵامدا ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەدوای پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: "خزمەت‌کردنی کفری پێویستی بەلیژنە نییە و پێویستی بە پرۆژەیە".

عەلی حەمەساڵح لەوەڵامی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت دەڵێت، چەندین ساڵە هیچ پرۆژەیەک لە کفری نەکراوە، بەهۆی ئەم دوو ئیدارەیی و بێ ئیدارەییە.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، لیژنەکە بڕیاردەدات پرۆژەبکرێت بەڵام لەداهاتی خۆیان خۆشیان داهاتیان نییە و داهاتەکەیان تەنها بەشی تەواوکردنی مووچە دەکات .

ناوبراو  روو لە مەسروور بارزانی دەکات و دەڵێت، ئێوە دەڵێن 160 پرۆژە بەگوژمەی 604 ملیار دینار لەگەرمیان جێبەجێ کراوە و بەهیچ شێوەیەک ئەمە نەکراوە.

News Code 221855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha