بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێ كرد و خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەربڕی.
هەروەها ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم و ئەمریكا كرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمریكا دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشان دا.
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكە بوو.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
News Code 222026
Your Comment