بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەم شێوەیە:
"هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت. دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".
لە وەڵامدا ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەدوای پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: "خزمەتکردنی کفری پێویستی بەلیژنە نییە و پێویستی بە پرۆژەیە".
عەلی حەمەساڵح لەوەڵامی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت دەڵێت، چەندین ساڵە هیچ پرۆژەیەک لە کفری نەکراوە، بەهۆی ئەم دوو ئیدارەیی و بێ ئیدارەییە.
عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، لیژنەکە بڕیاردەدات پرۆژەبکرێت بەڵام لەداهاتی خۆیان خۆشیان داهاتیان نییە و داهاتەکەیان تەنها بەشی تەواوکردنی مووچە دەکات .
ناوبراو روو لە مەسروور بارزانی دەکات و دەڵێت، ئێوە دەڵێن 160 پرۆژە بەگوژمەی 604 ملیار دینار لەگەرمیان جێبەجێ کراوە و بەهیچ شێوەیەک ئەمە نەکراوە.
Your Comment