بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەر لە دوو رۆژ سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە بودجە لەنێوان عێراق و هەرێم پێکهێناوە و نووسینگەکەی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لە هەرێمیشەوە لیژنەیەکی هاوتا پێکهێنراوە و ئەمڕۆ هەردوو لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
ناوبراو وتیشی، لە هەرێمەوە فایلی دارایی، نەوت، چاودێری دارایی ساڵانی رابردوو ئامادەکراوە و چونیان بۆبەغدا تەنها بۆ مووچە نابێت، بەڵکوو بۆ بوودجەیە و پێویتسە بەغدا سەرجەم شایستەکانی هەرێم بدات.
شاندی هەرێم ئێوارەی دوێنێ بەرەو بەغدا بەرێکەوت و شاندەکە لە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان و چاودێری دارایی هەرێم و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی پێکهاتووە.
Your Comment