ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، حکوومەتی هەرێمی تووشی تەنگژەیەکی گەورە کردووە

بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت ڕاگرتنی  هەناردەی نەوت هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، حکوومەتی هەرێمی تووشی تەنگژەیەکی گەورە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە کە لە ٢٥/٣/٢٠٢٣ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، ئەوەش کۆمپانیاکانی نەوت و حکوومەتی هەرێمیشی تووشی تەنگژەیەکی گەورە کردووە، بە تایبەتیی کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت حکوومەتی ناوەند ئامادە نییە بچێتە ژێر باری پێدانی شاییستە داراییەکان بەو کۆمپانیایانەی حکوومەتی هەرێم یەکلایەنە گرێبەستی لەگەڵ کردوون.

ڕۆیتەرز هەروەها ئاشکراشی کردووە کە دەبوو حکوومەتی هەرمی کورستان لە کۆتایی مانگی شەش بڕی ٩٧ ملیۆن دۆلار شاییستەی دارایی بداتە کۆمپانیا ئیماراتیی دانەغاز.

ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە قازانجی کۆمپانیای دانەغاز، لە نیوەی سەرەتای ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢٥% کەمی‌کردووە و دابەزیوە بۆ ٣٠٤ ملیۆن درهەم (٨٣ ملیۆن دۆلار)، ئەوەش بە هۆی هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت و داشکاندنی نرخ بۆ ئەو لایەنانەی لە ناوخۆی هەرێم نەوتیان پێ دەفرۆشێت، چوونکە کۆمپانیاکە بە هۆی سزاکەی دادگای نێودەوڵەتی پاریسەوە ناتوانێت ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت لەڕێی بۆرییەوە هەناردە بکات.

پاتریک ئۆڵمان وارد، لەو ڕاگەیەنراوەی کۆمپانیاکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئەو پێشهاتانەی پەیوەستن بە نرخ و ڕاگرتنی هەناردەکردنەوە کۆمپانیاکەیان بەرهەمهێنانیان ڕاگرتووە و تێچووەکانیشیان کەم کردۆتەوە، هاوکات لە هەوڵدایە حکوومەتی هەرێم شاییستە داراییەکانی لە کاتی خۆیدا پێ بدات.

News Code 221965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha