بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای عێراق بڵاویان کردەوە، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانێکی وەلائی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کە ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی تێدایە.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی عەرەبی پارێزگای کەرکووک بڕیاری ڕاگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رادەستکردنەوەی بارەگایەکی پارتی لە کەرکووک دا. دادگەکە دەڵێت: "بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەرچووە، رادەگیرێت تاوەکوو ئەو سكاڵایەی دژی ئەو بڕیارە دراوە یەکلایی دەکرێتەوە".
پاساوی دادگەکەش بۆ ئەو بڕیارەی، "پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی دەستووری عێراقە کە جەخت لەسەر پێکەوەژیان و پاراستنی سەروەرەی و یەکێتیی خاکی عێراق دەکاتەوە".
Your Comment