تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە

بەشی جیهان- رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەمساڵ تورکیا ۸۲ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و بەگشتی ۶۴ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "لەو هەشت کەسەی کوژراون، چواریان لە پارێزگای دهۆک و چواریان لە سلێمانی بوون، ئەو سێ کەسەی برینداریش بوون، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی بوون."

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەندامەکەی رێکخراوی CPT: "لە ساڵی ۲۰۱۵ـەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، بەهۆی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاوە، ۱۴۷ کەس کوژراون و ۲۱۹ کەس بریندار بوون، هاوکات ۱۵۸ گوند بەتەواوی چۆڵ کراون و زیاتر لە ۶۰۰ گوند لە ژێر مەترسیی چۆڵ‌کردندان، کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام چۆڵ نەبوون."

- کۆی گشتیی کوژراوەکان، ۱۴۷ کەسە

 شوێنی کوشتنەکانیش بەڕێژەیی بەم شێوەیە بوون:

- پارێزگای دهۆک: ۵۹٪

- پارێزگای هەولێر: ۲۴٪

- پارێزگای سلێمانی: ۷.۸٪

- قەزای شنگال: ۹.۲ ٪

بەپێی بەدواداچوونەکانی CPT، تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ۵۵ـیان بارەگا و ۹ـیان بنکەی سەربازین، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:

- پارێزگای هەولێر: ۱۴ بارەگای سەربازی، بەمشێوەیە دابەشکراون:

- سیدەکان: ۱۲ بارەگا

- مێرگەسۆر: ۲ بارەگا

- پارێزگای دهۆک: ۴۱ بارەگای سەربازی، بەم شێوەیە دابەشکراون:

- ئامێدی، شێلادزێ، کانێ ماسی، بامەڕنێ و دێرەلووک: ۲۳ بارەگا

- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ۱۸ بارەگا، هەروەها ۹ بنکەی سەربازی هەن، کە شەشیان لە حەفتەنین و سێیان لە سیدەکانن.

News Code 221988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha