بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سالار مەحموود ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ راگرتنی ھێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، ئەرکی دەوڵەتی عێراقە ئەم دۆسیەیە بباتە ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیاری دژە فڕین بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.
داواشی کرد کوشتنی سێ ھاووڵاتیی بە رەگەز عەرەب لەسەر رێگای سەرەکی و گشتی پێنجوێن، کوشتنی دوو ھاوڵاتی کورد لە رێگای گشتی دوکان، پەلامارە بەردەوامەکانی تریش بکرێتە دۆسیەی سکاڵا دژی تورکیا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، تورکیا دۆخێکی ناسەقامگیری لە ھەڕێمی کوردستان دروست کردووەو بەم تاوانانەوە ناوەستێ و پێویستە رابگیرێت.
سالار مەحمود دەڵێت: "ئەم شەڕە ناڕەوایە، تاوانی نێودەوڵەتی مەترسیدارە و تەنیا دژی لایەنێک یا چەند لایەن و دەڤەرێک نییە، شەڕی ھەموو کوردە، دۆخەکە ھەڵوێستی جدی و کرداری گەرەکە، بێدەنگی لەبەرامبەریدا تەسلیم بوونە".
Your Comment