سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مریکا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێنراوێکدا ڕایگەیاند: پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ۲۳/۸/۲۰۲۳ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مارک سترۆ كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دووپات كرده‌وه‌
.
هەروەها لە راگەێنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لاى خۆيه‌وه‌ كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مريكا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا، داكۆكى له‌ پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نيوانيان كرده‌وه.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

News Code 222025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha