هەمیشە پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووە و بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێ کرد.

هەر لەم دیدارەدا فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتێ تێڕوانینێكی گشتی لەبارەی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو كە لەم وەرزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەكرێن، لەوانەش یاسای نەوت و غاز، یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی.

بارزانی لە وتەیەک دا دووپاتی كردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێكی ڕەواین، لە هەموو قۆناغەكانیش دا لە پڕۆسەی سیاسی دا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەكانی قەوارەی یاسایی و دەستووری كوردستان و گەلەكەی پارێزرا و بێت، چوونكە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێكی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.

News Code 222014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha