بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئێمە دەزانین کە هەڕەشەی ئەمنیی هەن و ڕەنگە پەکەکە بۆ سەر تورکیا لەنێو سنوورەکانی دروستیکردبێت و هانی حکوومەتی تورکیا دەدەین رێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بە هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن".
شایانی باسە ماوەیەکە تورکیا هێرشی ئاسمانی و درۆنییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان چڕ کردوونەتەوە و تاوەکوو ئێستا لانیکەم حەوت هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە.
Your Comment