بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی حکوومەتی هەرێم دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەروەها هاتووە کە سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لەبارەی کشاندنەوەی مەرسوومی کۆماری سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی دووپات کردەوە و هیوای خواستووە ئەو هەڵەیە راست بکرێتەوە، هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لەلایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، روبەروی پاکتاوی ئایینی دەبنەوەو داکۆکی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان دەکەنەوە و دژی گۆڕینی دیموگرافی بەزۆر دەوەستنەوە.
Your Comment