تورکیا بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

بەشی تورکیا- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، توركیا چوار بنكەی سەربازیی نوێی لە خاکی عێراق دامەزراندووە و بەوەش بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەفیق ساڵحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەشكركێشیی توركیا گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و 90 كیلۆمەتری تێپەڕاندووە بە دروست كردنی چوار بنكەی سەربازی جێگیریش بە شێوەیەک كە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەكات.


ناوبراو وتیشی: "عێراق چەندین كارتی هەیە بۆئەوەی فشار بخاتە سەر ئەنقەرە تاوەكوو ڕێز لە دراوسێیەتی باشی خۆی بگرێت، لەوانەش پەنابردنە بەر نەتەوە یەكگرتوەكان، بە پێشكەش كردنی سكاڵایەكی فەرمی بە مەبەستی دەركردنی ئەو هێزانە".


ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئامادەبوونێكی بیانی لە عێراق خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناكات، هەروەها سوپا و چەكی پێویستمان هەیە كە بتوانین بەرگریكردن لە ئاسایشی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بكەین.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "توركیا فشار دەخاتە سەر كارتی ئاو و دروست كردنی دەیان بەنداو ستراتیژی وڵاتەكەی پشتڕاست دەكاتەوە، بۆیە پێویستە بەر لەهەر كارێک بەڕێكەوتن كێشە و مەترسی ئاو لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە چارەسەر بكرێت، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەكەمان بكات".

News Code 221975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha