عێراق
-
یونامی: هێرشەکانی سەر عێراق دەبێت بوەستێندرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنیی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی کرد و داوای وەستاندنیان دەکات.
-
قەیس خەزعەلی:
هێرشكردنه سهر فڕۆكهخانهی عهربهت پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لهبارهی هێرشكردنه سهر فڕۆكهخانهی عهربهت، رایگهیاند، سەروەریی عێراق و بەرگریکردن لێی نهگۆڕه و سازشی لەسەر ناکرێت.
-
دەنگی ئەمریکا:
ئێران داوای ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکانی لە عێراق کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕاگەیاندووە: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە داوای دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکان دەکات.
-
بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئەمنیى بەغدا و تاران؛
راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى سەربازى و ئەمنى گەیشتە هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتیى شاندێکى سەربازى و ئەمنى گەیشتە هەولێر بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى جێبەجێ کردنى رێککەوتنى ئەمنیى عێراق و ئێران لەبارەى ئاسایشى سنوور.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیمانە لەگەڵ عێراق
بەشی ئێران- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغدایە تایبەت بە هێزە نەیارەکانی ئێران.
-
لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم:
تورکیا لە دادگایەکی فەڕەنسا سکاڵای لەسەر عێراق تۆمار کرد
بەشی تورکیا- تورکیا بۆ ئەوەی بڕی ١.٤ ملیار دۆلارە قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، لە دادگای پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردووە.
-
ڕوونکردنەوەی کۆشکی سپی لەسەر پرسی نامەکەی مەسروور بارزانی بۆ جۆ بایدن
بەشی جیهان- پاش ئەوەی ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتەر لە بابەتێکدا بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا داوای لە بایدن کردووە دەستوەردان بکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد.
-
کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر:
کاتی نێو رێککەوتنی ئەمنی بۆ چەک کردنی حزبە نەیارەکانی ئێران درێژ نەکراوەتەوە
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، وادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران درێژ ناکرێتەوە و سوورن لەسەر جێبەجێکردنی تاوەکوو ۱۹ی ئەیلوولی ۲۰۲۳.
-
مهكتهبی سیاسیی یهكێتی:
شاندی یەکێتی بۆ پێشخستنی پهیوهندیی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران سەردانی تارانی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دا.
-
هێزەکانی سنووری عێراق بەهاوبەشیی هێزەکانی پێشمەرگە خاڵە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر کۆنترۆڵ دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە کۆنترۆڵ کردنەوەی خاڵە سنووریەکانی پارێزگای هەولێر.
-
ئیبراهیم ڕەئیسی: عێراق هاوبەشێکی گرینگە بۆ ئێران
بەشی ئێران- سهرۆک كۆماری ئێران له دیدارێكدا لهگهڵ وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پەیوەندیی بهێزی نێوان تاران و بەغدا کردەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هەولێر و بەغدا کرد
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ناکۆکیییەکانی ئەمدواییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتیی ناوەندی عێراق هاتەدەنگ و داوای چارەسەر کردنی کێشەکان بەزووترین کات دەکات.
-
هەرێمی کوردستان داوای تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە حکوومەتی عێراق دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوای تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات.
-
بەغدا ناتوانێت بەردەوام بێت لە نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بەغدا ناتوانێت لەوە زیاتر بەردەوام بێت لە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
-
حکوومەتی هەرێم:
مەسروور بارزانی هیچ نامەیەکی لەبارەی مەترسی هەرەسهێنانی هەرێم ئاراستەی بایدن نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی نامە بۆ جۆ بایدن لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانەوە ڕوونکردنەوەی دا .
-
ئاژانسی مۆنیتەری ئەمریکی ئیدیعا دەکات:
مەسروور بارزانی نامەیێکی پڕ لە گلەیی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە
بەشی جیهان- ئاژانسی مۆنیتەری ئەمریکی ئیدیعای ئەوەی کردووە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیێکی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووە بۆ دەستوەردان لە قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق.
-
نازم دەباغ:
جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی، پەیوەندیی هەولێر و تاران بەهێزتر دەکات
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران دەچێتە قۆناخێکی نوێوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئالينا ڕۆمانۆوسکى ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان پێشوازىی له ئالينا ڕۆمانۆوسکى باڵيۆزى ئهمريکا له عێراق و شانديکى ياوهرى کرد.
-
فوئاد حوسێن:
سەردانی تاران دەکەم/ پێبەندین بە ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێران
بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێبەندە بەو ڕێککەوتننامە ئەمنییە کەلەگەڵ ئێران کردوویەتی و ڕایگەیاند بەیانی چوارشەممە سەردانی تاران دەکات
-
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له محهمهد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد.
-
تورکیا لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەسەر عێراق تۆمار کرد
لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا، ئێستا ئەنقەرە بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای ۹۵۶ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.
-
بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستنی پارتی ھێرشی توند دەکاتە سەر کاربەدەستانی حکوومەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن ڕایدەگەیەنێت، ئەو کاتەی دامەزراوە فەرمییەکان زۆر یان حزبی و کەسی بن و تەواو نیشتمانی نەبن دەبێت لەوە دڵنیا بین کە دامەزراوەکانی حکوومەت ناتوانن وڵامدەرەوەی پێداویستی و داواکارییەکانی هاوڕتیان بن و ناتوانن گەرەنتی سەقامگیری و مانەوەی سیستمی سیاسیش بکەن.
-
پارتی بهبۆنهی ۶۲ـەمین ساڵیادی شۆڕشی ئهیلوول راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بهبۆنهی ۶۲ـەمین ساڵیادی ههڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هێزە شۆڤێنییهکان ناههقی بهرامبهر ههرێمی کوردستان دهکەن و مافی زهوت دەکەن".
-
بایكۆت كردن لە ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی مووچەوە بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی نەبوونی مووچەوە پزیشكانی سلێمانی و فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجە مانگرتنیان راگەیاند و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكوو مووچە دابەش نەكرێت ناگەڕێنەوە سەركار.
-
لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆلێرا لە هەرێم هۆشدارى دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا لە زیادبووندایە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم هەیە.
-
چەند بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە برادۆست کرانە ئامانج
بەشی تورکیا- چوار بنكەی سەربازیی توركیا لە سنووری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان كران.
-
یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی سوپای پاسداران:
۲۸ی ئەیلوول کۆتا مۆڵەتی عێراقە بۆ چەککردنی حزبە نەیارەکانی ئێران
بەشی ئێران- یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئێران لە کۆنفرانسی فەرماندەکانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق تا ۲۸ی ئەم مانگە مۆڵەتی هەیە بۆ دەرکردن و نەهێشتنی گرووپ و حزبەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان.
-
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی گوتووە، هەرێمی کوردستان شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە داهاتەکانی نێوخۆ و ئەو پارانەی بۆی نێردراوە ۸ ترلیۆن و ۶۱ ملیار دیناری بەردەست بووە. گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەغدا تەنیا ۲ ترلیۆن و نیو دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
-
قائیمقامی قەزای ماوەت:
فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوان سنووری قهزای ماوهتی بۆردوومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوان ناوچهیهکی سنوری قهزای ماوهتی بۆردومان کرد و بهپێی زانیاریه سهرهتاییهکانیش، هیچ زیانێکی گیانی نهبوه.
-
لە وەڵامی سکاڵاکەی ئەو وڵاتەدا:
تورکیا لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەسەر عێراق تۆمار کرد
بەشی جیهان- لە وەڵامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا، ئێستا ئەنقەرە بەهۆی زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریە نەوتیەکانی وڵاتەکەی، سکاڵایەکی لە واشنتۆن تۆمارکرد و داوای ۹۵۶ ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە عێراق دەکات.