بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێنداوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: "له کاتێکدا یادی ۶۲ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌که‌ینه‌وه، عێراق و ناوچه‌که به بارودۆخی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، هه‌رێمی کوردستان که هێزی خۆی له گه‌لی کوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، لەلایه‌ن هێزه شۆڤێنییه‌کانه‌وه، ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت و مافی خه‌ڵکی کوردستان زه‌وت ده‌کرێت."
مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی محەممە‌د شیاع سوودانی رێککه‌وتن، "به‌داخه‌وه جۆرێک له په‌شیمان بوونه‌وه له رێککەوتنەکان ده‌بینین. وه‌ک ئاشکرایه، پێش رێککه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، ریککه‌وتنی لایه‌نه‌کان کرا، که پارتی دیموکراتی کوردستانیش لایه‌نێکی به‌هێزی ئه‌و رێککه‌وتنه بوو، که ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی لێ که‌وته‌وه. پێویسته سه‌یری مێژووی عێراق بکرێ، به‌درێژایی شۆڕشی ئه‌یلوول و دواتریش، گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بووه و به‌غدا پشتی تێکردووه، به‌ڵام ئه‌و پشتکردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی کوردستان، نه‌ک هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵکو بووەته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و قه‌یرانی قووڵ."
پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە، تاکه رێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشکه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، "لێکتێگه‌یشتن و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانه، پێویسته له عێراقدا ده‌ستوور بکرێته حه‌که‌م، ئه‌وه‌ی عێراقی دوای ۲۰۰۳ی به‌م رۆژگاره گه‌یاند، پشتکردنه ده‌ستوور بوو. بۆ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌روایه، کاری پێکه‌وه‌یی و پته‌ویی ناوماڵی کوردستان، که ئه‌زموونی رابردوو سە‌لماندوویه‌تی، تاکه رێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بووە، که په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووکردنی گه‌لی کوردستانی لێ ده‌که‌وێته‌وه."
پارتی دیموکراتی کوردستان، "هه‌موو کات یه‌کگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌کان و شان دانه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی، به لاوه کاری له‌پێشینه بووه، بۆیه هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و کاری پێکه‌وه‌یی، که هه‌میشه باوه‌ڕمان پێی بووە، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان کراوه ده‌بێت".
Your Comment