لەبارەى بڵاوبوونەوەى کۆلێرا لە هەرێم هۆشدارى دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا لە زیادبووندایە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی‌کردوە.

وەزیری تەندروستی وتیشى: حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەولێر و گەرمییان تۆمارکراوە بەڵام بەراورد بە سلێمانی ژمارەی کەیسەکان کەمترە.

ئاماژەی بەوەش كرد، کۆلێرا نەخۆشییەکی گوازرایەوە و کە لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکی دیکەش تووشببێت و لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش حاڵەت تۆمار بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ 10 هاوڵاتیی لە شارى سلێمانى توشی کۆلێرا بون و ئاشکرایشی کرد کە هیچ تووشبوویەکی سکچوون و رشانەوە گیانیان لەدەست نەداوە.

News Code 222108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha