گۆڤاری میدڵ ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بەپێی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بێت کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بڕیاریدا، دەبوو تورکیا نزیکەی دوو ملیار و ۶۰۰ ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە عێراق، لەسەر گرێبەستەکانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تورکیاش پێی وایە ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە و دەبوو دادگا لە بەرژەوەندی تورکیا بڕیاری بدایە.
پارێزەرانی وزەی تورکیا لە دادگای کۆڵۆمبیا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، سکاڵاکەی دژی حکوومەتی عێراق تۆمارکردووە.
پارێزەرانی وەزارەتی وزەی تورکیا لە سکاڵاکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، رێژەی ئەو قەرەبووەی دادگای پاریس لەسەر تورکیا هەژماری کردووە بەراورد بەو پارەیەی کە عێراق دەبێت بیداتە تورکیا کەمترە.
بە ووتەی تورکیا بێت، عێراق دوو ملیار و ۶۰۰ ملیۆن دۆلار قەرەبووی بەردەکەوێت و تورکیاش سێ ملیار و ۵۰۰ ملیۆن دۆلار.
Your Comment