بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران له تارانی پایتهخت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی رێکارەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوولا کرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیری دەرەوەی عێراق پابەندی تەواوی بە رێککەوتنی ئەمنیەوە دووپات کردەوە، هاوکات جەختی لەسەر دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی زمانی توند و هێرشکردنە سەر خاکی عێراق کردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکە هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی جێبەجێ کردن تەواوی رێککەوتنەکە و چەککردنی هێزە کوردییەکانی نەیاری ئێران لە سنووری هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی ڕووبەڕووبوونەوە نەبێتەوە لەگەڵیان.
لای خۆیەوە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران ئارەزوومەندە باشترین پەیوەندیی لەگەڵ عێراق پێکبهێنێت لە زۆربەی بوارەکان، چوونکە عێراق هاوبەشێكی گرنگە و بەردەوام پشتیوانی لە سەقامگیری و یەکێتی عێراق دەکەن.
بەشی ئێران- سهرۆک كۆماری ئێران له دیدارێكدا لهگهڵ وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پەیوەندیی بهێزی نێوان تاران و بەغدا کردەوە.
News Code 222136
Your Comment