بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگەكانی ۷ و ۸ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە، پزیشكانی موقیم و پلەبەند و گشتی لە سلێمانی بڕیاریان داوە بایكۆتی دەوام بكەن و داوا دەكەن كە مووچەكانیان دابەش بكرێت، بە پێچەوانەوە ناگەڕێنەوە سەركار.
هەروەها لای خۆشیانەوە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەهەمان شێوە بایكۆتیان راگەیاندووە و جەخت لەوە دەكەنەوە، پێویستە بە زووترین كات موچە دابەش بكرێت و بەپێچەوانەوە بەردەوام دەبن لە بایكۆت.
شایانی باسە بە بیانووی نەناردنی پارە لە بەغداوە تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگەكانی ۷ و ۸ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەكراوە لەكاتێكدا وەزیری دارایی عێراق دەڵێت كە لە ماوەی ۶ مانگی رابردوودا هەرێم زیاتر لە ۸ ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە.
Your Comment