هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، سەروەریی عێراق و بەرگری‌کردن لێی نه‌گۆڕه‌ و سازشی لەسەر ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، ڕاشیگه‌یاندووە: "سەروەریی عێراق و بەرگری‌کردن لێی لای ئێمه‌ نه‌گۆڕه‌ و سازشی لەسەر ناکرێت، تەنانەت موجامەلەشی تێدا ناکرێت، ئەوەی لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا بە پێشێلکارییەکی ڕوونی عێراق دەزانین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "پێویستە لەسەر حکوومەتی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان یەکڕیز بن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی هەیە".

News Code 222157

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha