کاتی نێو رێککەوتنی ئەمنی بۆ چەک کردنی حزبە نەیارەکانی ئێران درێژ نەکراوەتەوە

بەشی ئێران- بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر دەڵێت، وادەی جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران درێژ ناکرێتەوە و سوورن لەسەر جێبەجێ‌کردنی تاوەکوو ۱۹ی ئەیلوولی ۲۰۲۳.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی شەممە، ۱۶ـی ئەیلوولی ۲۰۲۳، سەید هاشمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت: "لە هەندێک لە میدیا کوردییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت درێژکردنەوەی کاتی چەک داماڵین کە لە رێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراقدا هاتووە سەبارەت بە چەک داماڵینی گرووپەکان.

لە درێژەدا هاتووە ئێمە ڕایدەگەیێنین کە ئەو هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درێژکردنەوەیەک نەکراوە و کۆماری ئیسلامی ئێران سوورە لەسەر هەمان رێککەوت کە رایگەیاندووە و ئەویش" ۱۹ـی ئەیلوولی ۲۰۲۳ـە.

News Code 222141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha