کوردپرێس: بەپێی ئاژانسی مۆنیتەری ئەمریکی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە 3ی ئەیلوول نامەکەی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە و یەکشەممەی رابردوو گەیشتووەتە دەستی بایدن.
لەنامەکەدا سەرۆک وەزیرانی هەرێم نیگەرانیی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان و گوشارەکانی بەغدا و هۆشداری داوە ڕەنگە ببنە هۆی هەرەسهێنانی هەرێم و راشیگەیاندووە: "ئیدارەی ئەمریکا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەغدا هەیە".
سەرۆکی حکوومەت بۆ بایدن ئاماژەی بەوەکردووە: "هیوادارین ئەمریکا لەڕێگەی ئەو کاریگەرییەی لەسەر بەغدا هەیەتی کۆتایی بەم قەیرانە بهێنێت، ترسی ئەوەمان هەیە ئەو هەڵمەتە ناڕاستگۆیانەی لە دژمان بەرپاکراوە ببێتەهۆی هەرەسهێنانی هەرێم وەک قەوارە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو نامەیە بدات و کۆشکی سپیش تائێستا وەڵامی نامەکەی نەداوەتەوە.
Your Comment