بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونهوهيهکدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مه‌ريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تايبه‌تى پرسى بوودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى گفتوگۆيهکى بنياتنه‌رانه له‌نێوان حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا کرده‌وه بۆ لێکگهيشتنى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان، به شێوه‌يه‌ک مافه دهستوورييهکانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بکات و ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى داکۆکى له گرنگيى جێبه‌جێ کردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق کرده‌وه وه‌ک له ده‌ستووردا هاتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کرد که ده‌بێ وه‌ک هه‌رێمێکى فيدراڵى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا بکرێت و به‌رده‌واميى کێشه و ناکۆکی له‌نێوان حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا، له به‌رژه‌وه‌نديى وڵات‌دا نييه.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و دابينکردنى شايسته دارايييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ياسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له تهبايى و يهکڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، به‌تايبه‌تى پارتى ديموکراتى کوردستان و يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان کرده‌وه.
ده‌رفه‌ته‌کانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى و ناوخۆيى و به‌هێزکردنى که‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌کانى ناوچه‌که به‌گشتى، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment