عێراق
-
یەكێتی بۆ بەرەی توركمانی:
خوازیارین پێكهاتەكان ئازادانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی كۆ بووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بیروڕایان گواستەوە.
-
پارێزگارى هەولێر بۆ چارەسەرى هەستانى لافاو قەرزى لە سعوودیە کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئاوی و مەترسییەکانی لافاوی شاری هەولێر داوای قەرزیان لە سعوودییە کردووە.
-
کاردانەوەی حەلبووسی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ:
کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی سەقامگیری عێراق دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محهمهد حەلبووسی دوای ئهوهی لهلایهن دادگای فیدڕاڵییهوه له سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دوورخرایهوه، رایگهیاند، کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات و پارچەپارچەکردنی پێکهاتە سیاسییەکان دەدەن.
-
بەرپرسێکی ئاسایش:
عێراق زیاتر لە ۷۷۰ کەس لە کامپی ئەل هۆلی سووریا وەردەگرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی عێراق دەڵێت نزیکەی ۲۰۰ خێزان لە کەمپی ئەل هۆلی سووریاوە ڕەوانەی عێراق کراونەتەوە.
-
ئەمریکا سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پنتاگۆن ئاشکرای دهکات، بۆ وهڵامدانهوهى ههر هێرشێک بکرێته سهر هێزهکانیان، سیستمی بەرگریی پاتریۆتیان لە عێراق و هەرێمى کوردستان جێگیر کردووە.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەلامەتی هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکەنەوە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر ڕێگری کردن بۆ لە کاریگریی شەڕی بیانی لەسەر عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی هەریر لەلایەن گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، بە "حساب" نەکردنی ئەو گرووپانە بۆ حکوومەتی عێراق لێکدەدرێتەوە.
-
کوردستانی سووریا گرووپێکی نوێ لە خێزانەکانی داعش ڕادەستی عێراق دەکاتەوە
بەشی سووریا- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاگادارییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنەوەی گرووپێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان کە کامپی هۆل.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان داوا له نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کرد کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
-
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی و پارتی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەکەیاندا جەخت لە پێكەوە كار كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پاڵپشتی كردنی هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ دابین كردنی مووچە دەكەنەوە و بڕیاریشیان داوە كۆبوونەوەكانی نێوانیان بەردەوامییان هەبێت.
-
نێچیرڤان بارزانی: بەئامانج گرتنی بنکەکانی هاوپەیمانان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کە لە ۷ـی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنە ئامانج ئەوەش بەهۆی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل.
-
بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامی لەبارەی بە ئەمانج گرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی "المقاومه الإسلامیه فی العراق" رایگهیاند، لهڕێگهی دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه بنكهی سهربازیی ههریر-یان له ههولێر كردۆته ئامانج.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
ڕۆژانە ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ کەرکووک دەگوازرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوکردنی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆری قەزای چەمچەماڵەوە بۆ وێستگەی کارەبای کەرکووک راگەیاند.
-
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی: لە ترسی دەستگیرکردن ناتوانم بڕۆمە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەکاتێکدا پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی گەلی تورکمانی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک، بەڵام پارتی گەڕایەوە بۆ کەرکووک بێ ئەوەی بارەگاکانی ئەو حزبە تورکمانییە ڕادەست بکرێنەوە. سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانیش جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ناتوانێت لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە، چوونکە ترسی ئەوەی هەیە دەستگیربکرێت.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا:
ڕەئیسی: سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ چەککردنی دوژمنەکان/ سوودانی: ڕێگا نادەین لە خاکی عێراقەوە مەترسی بۆسەر ئێران دروست ببێت
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم بە بۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ چەک کردنی گرووپە نەیار و دژەشۆڕشەکانی ئێران کە ئەمنتربوونی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لێکەوتۆتەوە.
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە
بەشی سووریا- بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی تەل بەیدەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
-
تاوانەکانی دژبە کورد بە جینۆساید ناسێندرا
بەشی جیهان- کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید، تاوانەکانی دژبە کوردی لە عێراق بە جینۆساید ناساند.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی:
لە کەرکووک سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق:
لە دوایین هەنگاوەکانمانداین بۆ تەواوکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی ڕایگەیاند ناوچە سنوورییەکانمان لەگەڵ ئێران هیچ گرووپێکی چەکداریی تێدا نەماوە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغی کۆتاییدایە.
-
هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت لە هەرێم نەمێننەوە
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.
-
به کاتیۆشا هێرش کرایەسهر هێزهکانى ئهمریکا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرە ئەمڕۆ بە سێ کاتیۆشا کرایە ئامانج.
-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێک لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانیان بڵاو دەکاتەوە
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، بە هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا سێ هێرش پووچەل کرایەوە و تەنها چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سووکی بریندار بوون.
-
ماوە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا درێژ کرایەوە
بەشی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ٣٧٥ پەرلەمانتار مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
-
دادگای فیدڕاڵی یاسایەکی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق یاسایەکی دیکەی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە.
-
پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق مانگی داهاتوو دەست بە تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکان دەکات، پارتی بەشێک لە ئامادەکارییەکانی خۆی کردووە.
-
تورکیا بە شێوەی فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- تورکیا لەسەرەتای مانگی ۹ی ئەمساڵهوه بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە بۆری نەوتی نێوان هەردوو وڵات ئامادەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
هیوادارین تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارین بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی كهمپی مهخمووریان دەست پێکرد و تاوهكوو ئێستاش زیانهكان نهزانراون.
-
بەرپرسانی کورد مووچەکانیان لە بەغدا وەردەگرن/ ئایا کارمەندانی هەرێمیش دەتوانن ڕاستەوخۆ مووچەیان لە بەغداوە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زۆربەی بەرپرسانی کورد لە رێگەی هەژماری بانکیەوە مووچە لە بەغداد وەردەگرن، ۴۴ وەزیر و ۴ سەرۆک کۆمار و ۴۳۰ پەرلەمانتار و ۴ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و دەیان بەرێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و سوپاسالار و فەرماندە، مووچەی حازری و بەشی هەرە زۆریشیان خانەنشینی لە بەغداد وەردەگرن، بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت هاوشێوەی بەرپرسانی کورد، مووچەکانیان لە بەغداد وەربگرن.
-
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ئاوارەکان بە بڕیار نەهاتوون تاوەکوو بە بڕیار بگەڕێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاوارەکان بە بڕیار نەهاتوونەتە هەرێمی کوردستان تاوەکوو بە بڕیار بگەڕێنەوە.