بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتێکدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بینینی بەرپرسانی باڵای هەرێم سەردانێکی چاوەڕواننەکراوی بۆ شاری هەولێر کرد، دژە تیرۆری کوردستان بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی هەریری لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ڕاگەیاند.
لەمبارەوە زیرەک کەمال بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "بۆردوومانەکەی هەریر لەوکاتەی سوودانی لە هەولێر بوو، کاریگەری نەرێنی دروست دەکات. دەبێت حکوومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت".
زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "ئەو گروپانە ڕێنمایی لە وڵاتانی هەرێمایەتییەوە وەردەگرن. بۆردوومان کردنی بنکەکانی ئەمریکا هەوڵدانە بۆ گواستنەوەی شەڕی غەزە بۆ عێراق و هەرێم، سووریا و لوبنان".
ئەو وتیشی: "سەرۆکی هەرێم هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە تا ڕێگری بکرێت لە گەیشتنی پریشکی ئاگری شەڕی غەزە بە ناوچەکەمان".
Your Comment