بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد بەیاتی بەرپرسی ڕێکخستنەکانی باکووری ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، لیستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگای کەرکووک (کرکوکنا) بە بەدەستهێنانی دەنگی خەڵکی پارێزگاکە و لە هەموو پێکهاتەکان، هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات.
بەیاتی وتوویهتى، "ڕێژەی بەشداری کردن لە پارێزگای کەرکووک زیاتر دەبێت لە باقی پارێزگاکان، ئەوەش بەهۆی بوونی ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان پێکهاتە بنەڕەتییەکانی کەرکووک".
بەوتەی ئەو سەرکردە تورکمانییەی ناو ڕێکخراوی بەدر، "لیستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پارێزگای کەرکووک (کرکوکنا) بەکۆکردنەوەی دەنگی خەڵکی پارێزگای کەرکووک و لە هەموو پێکهاتەکان هەمووان تووشی سوپرایز دەکات".
ناوبراو جهختی كردۆتهوه، "دۆخی ئەمنیی کەرکووک بەتەواوەتیی سەقامگیرە و دەزگا ئەمنییەکان کۆنترۆڵی تەواو دەسەپێنن و ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەن یاسا بشکێنێ، هەرلایەنێک هەوڵی ئاژاوەنانەوە بدات، لەڕووی هەڵبژاردنەوە لەبەرژوەندیی نابێت".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.
News Code 222396
Your Comment