بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک بڕیاريدا بەھەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە ۴۲ی ساڵی ۲۰۰۴ی پەرلەمانی کوردستان کە یاسای ھەمواری یاسای سزادانی عێراقی-یە.
بەگوێرەی یاساکەی پەرلەمانی کوردستان ھەرکەسێک ھانی کاری خۆکوژی بدات یان بەھەر شێوەیەک یارمەتی بدات کەسێک خۆی بکوژێ، یان بووبێ بە ھۆکاری خۆکوشتنەکەی، ئەو کەسە سزای زیندانی بۆ ماوەیەک بەسەردا دەسەپێندرێت کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.
دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە بەھۆکاری ئەوەی پێچەوانەی برگەی دووەمی ماددەی ۱۲۱ دەستوورە، ھاوکات سەرباری ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە، ھەموو ئەو کەسانەشی بەو یاسایە حکومدراون و تاوانبارکراون بە ھۆکاری خۆکوشتنی کەسێک، سزاکەیان لەسەر ھەڵدەگیرێت.
هەروەها دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵایەک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ ۵ی مانگی داھاتوو دواخست.
سکاڵاکه لهلایهن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوه، دادگای فیدراڵی هەردوو سکاڵاکەی یەکخستووە، سکاڵاکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم تۆمار کراون و تایبهته به یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سکاڵاکاران داوا لە دادگای فیدراڵی دەکەن حوکم بدات بەوەی ماددەکانی ۱-۹-۱۵-۲۲-۳۶ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ۱ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەموارکراو، نادەستورییە، واتا تانەیان لەماددە هەموارکراوەکانی یاسای هەڵبژاردن داوەو داوا دەکەن دادگا هەموارەکان هەڵبوەشێنێتەوە و یاساکە بباتەوە سەر کۆپییە ئەسڵەکەی خۆی.
ئەگەر دادگای سکاڵاکەی یەکێتیی پەسەند بکات و هەموارەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوا دەبێت بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەنا بۆ یاسای (ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق) ببات، کە یاسای یەکەم هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان و (سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی) لەرۆژی ۴ی نیسانی ۱۹۹۲ پەسەندی کردووە.
ئەگەر دادگای سکاڵاکەی یەکێتیی پەسەند بکات و هەموارەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە، ئهوا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ۱۰۰ کورسی پێکدێت. لەگەڵ ۵ کورسی "کۆتا"ی پێکهاتەی مەسیحی.
ههروهها بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمان، ههرێمی کوردستان دەکرێت بەچوار بانکهی ههڵبژاردنو هەولێر- سلێمانی- دهۆک- هەڵەبجە، ههریهکهیان دهبن بهبازنهیهکی ههڵبژاردن.
بەپێی فەرمانێکی هەرێمیی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ۲۵-۲-۲۰۲۴ دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی کوردستان.
Your Comment