عێراق
-
هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گومرگی هەرێم ڕاگەیاند، لەسەر پرسی بەڕێوەبردن و هاوتاکردنی سیستمی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون.
-
کورد لە دیالە تەنیا یەک کورسیی بەدەست هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەژمارکردنی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دیالە کۆتاییهات و کورد یەک کورسی لە ۱۵ کورسییەکەی ئەو پارێزگایە بەدەست دەهێنێت.
-
۱۷۳ خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە بەرەو وڵاتەکەیان گواسترانەوە
بەشی سووریا- بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی و حکومەتی عێراق، ۱۷۳ خێزانی عێراقی کامپی هۆلیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە بەجێهێشت.
-
عێراق و تورکیا هەوڵ بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری ئاسایش و هەواڵگریدا دەدەن
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ هاوتا تورکەکەی کۆ بووەوە و بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.
-
ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق ڕاگەیێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدا کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقى بڵاو کردەوە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەریی شاندێک گەیشتە ئەنقەرە
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی سەردانی تورکیای کردووە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
هەڵبژاردن لە کەرکووک دیارترین وێنەی سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە عێراق بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕێژەی بەشداری کردنی هاووڵاتییانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، رێژەی بەشداری کردنی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ۴۱٪ بووە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لە هەمواری یاسای بوودجە کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش چارەسەر دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە رێگەی هەمواری یاسای بوودجەوە کێشەی پارەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن.
-
کونسوڵی تورکیا:
هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستماندا بەرامبەر فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە
بەشی تورکیا- کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر کردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا نییە.
-
لە عێراق:
ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی تایبەت گەیشتە ۶۷ لەسەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ۶۷٪ بووە.
-
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق دەستی پێکرد
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ۱۵ پارێزگای عێراق لە ۱۸ پارێزگای عێراق دەستیپێکرد.
-
کەمپی ئاوارەکانی عەربەت بە تەواوەتی داخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و کۆتا کاروانیان کە ١٧٠ خێزان بوو گەڕانەوە شاری سەلاحەدین.
-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق:
بهرپرسیاری خراپی گوزهرانی خهڵک و شکستی حوکمڕانی لهئهستۆی ئهوانهیه که ههرێمیان بهمڕۆ گهیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومهر ڕایدهگهیهنێت، بهشێک له پهرلهمانتاره عهرهبهکان مهسهلهی مووچەی فهرمانبهران وهک کارتێک بهکاردێن بهرامبهر حکوومهتی عێراقی، ئهگهر نا له حهقیقهتدا هیچمان پێ ڕهوا نابینن و گهمه بهسۆزی مووچەخۆرانی ههرێم دهکهن.
-
لە مانۆڕی سەربازیی قەسری شیریندا:
سەردار پاکپوور: بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان توندتر دەبنەوە
بەشی کرماشان- فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی دژی ئاسایشی ئێران دەوەستینەوە و لە سەرچاوەکەیەوە لە ناوی دەبەین.
-
هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک جدین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە، شارەزایانی یاسای دەڵێن هیچ پاساوێکی یاسایی و دەستووری نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام هەوڵی جدی هەیە بە ئاراستەی دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک، لایەنی تورکمانی و پێکهاتەی سونە فشار بۆ دواخستن دەکەن، کۆمسیۆن بە دەنگدان خۆی یەکلا کردەوە، حکوومەت هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی خۆی دەخاتە بەردەم کۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی، تورکیاش لەرێگەی نزیکەکانیەوە فشار دەکات بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک.
-
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا هاتە دەنگ
بەشی جیهان- وهزارهتى بهرگرىی ئەمریکا سهبارهت بههێرشى سهر دامەزراوە و هێزهکانیان له عێراق هاتهدهنگ و هۆشداری دهدات.
-
هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت مەرجی بۆ بەغدا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دەستکاری کردنی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، دەبێت ڕەزامەندیی کۆمپانیا بیانییەکانی لەسەر بێت، چونکە کۆمپانیاکان هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکەن.
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
-
هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی داهاتوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە سێ دەیە لە تەمەنی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەوراز و نشیوی فراوانەوە تێدەپەڕێت؛ گۆڕانی ڕەژیمی بەعس بۆ فیدراڵی، بەشداریی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیی عێراق، پەسەند کردنی زمانی کوردی وەکوو زمانی دووهەمی وڵات و ئاوڕدانەوەی ناوچەیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان، دەسکەوتەکانی کوردانی عێراق بووە لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.
-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق دەکات
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.
-
پرسی كهركووک و پهیوهندییهكانی یهكێتی و توركیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی توركیا لە هەولێر دوو بەرپرسی یەكێتیی بینیوە، كەركووک تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان بووە، توركمانهكان نیگهرانیی خۆیان لهبارهی سكاڵاكهی یهكێتیی له دادگای فیدراڵی به باڵیۆزهكه گهیاندووه، بهڵام هێشتا توركیا لهوبارهیهوه هیچ ههڵوێستێكی فهرمی ڕانهگهیاندووه، دوو رۆژه باڵیۆز له ههولێر لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان كۆبوونهوه دهكات، باسی ههناردهكردنی نهوتیش تهوهرێكی گفتوگۆكانه.
-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان:
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت ڕایگەیاندووە: ڕاگرتنی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێم کوردستان 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
-
بەرهەم ساڵح لهگهڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک سهرکردهی دیکه کۆبووهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەگەڵ محهمهد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک سەرکردە و وەزیری عێراق کۆ بووەوە.
-
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم و عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا له عێراق، كۆ بوونهوه و باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیا و کێشەی بەشە بوودجەی هەرێم و چەند بابەتێکی دیکەیان کرد.
-
یەکێتی و گۆڕان کێشەی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان پرسەکانی پاراستنی ئاسایشی خەڵکی هەرێم و بژێوی ژیانیان و دابین کردنی مافی مامۆستایان و هەڵبژاردنی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
دەبێت ئەمریکا شەڕی ئیسرائیل لەدژی غەززە ڕابگرێت
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەستنەوەی عێراق بە شەڕی غەززە کاریگەریی خراپی دەبێت و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان.
-
مەسروور بارزانی:
پەرەسەندنەکانی عێراق مەترسی ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەردەوامیی پێشێل کردنی دەستووری عێراق و پابەندنەبوون بەو رێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەریی دەکەوێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا، ئەزموونی ئازادی لە عێراق زۆر باشتر دەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی ههرێمی کوردسنان رایگهیاند، کلیلی سهرکهوتنی عێراق چارهسهرکردنی کێشهکانی ههرێمی کوردستانه و ئهوانیش ئامادهن بهپێی دهستور کێشهکان چارهسهر بکرێت.
-
لەماوەی مانگێکدا ٦٢ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
بەشی جیهان- بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیاند، لەماوەی مانگێکدا ٦٢ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و دەوروبەری.