بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەمەد مەولوود یاقوت کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە: پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بەردەوامن دەشڵێت دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن.
لەبارەی پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کونسوڵی تورکیا لە هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو "هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی تورکیادا لەمبارەیەوە نییە".
مەمەد مەولود دەڵێت "ئێمە ئێستا پەیوەندییەکی مرۆیی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".
تورکیا لە سێی نیسانی 2023 بەپاساوی هاتوچۆی بەرپرسانی پەکەکە لە فڕۆکەخانەکەوە، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت و دواتریش وادەکەی هەتا سێی کانوونی دووەمی 2024 درێژ کردەوە.
Your Comment