بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاندووە: لە ماوەی مانگێكدا ٦٢ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان کە ٢٩ هێرشیان لە عێراق و ٣٣ هێرشی دیکەیان لە سووریا بووە.
ئەوەشی خستە روو، بە تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چوار جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان کە سێ هێرشیان لە ١٧ـی ئەم مانگەدا بووە و لە هێرشی یەکەم فڕۆکەخانەی هەریر و لە هێرشی دووەم بنکەی عەین ئەسەد و لە هێرشی سێیەم بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی تەل بەیدەر لە سووریا کراونەتە ئامانج.
لەبارەی زیانەکانیشەوە باسی لەوەکرد، جگە لە هێرشێکی دوو رۆژی ڕابردوو کە بەهۆیەوە کارمەندێکی خزمەتگوزاریی ئەمریکی برینداربوو، هیچ یەکێک لە هێرشەکانی دیکە زیانی گیانی و ماددییان نەبووە.
Your Comment